بەڕێز کاک محەممەدی حاجی مەحموود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
بابەت: پیرۆزبایی
سڵاوێكی گەرم..
بە بۆنەی یادی 48 ساڵەی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ، بە ناوی خۆم و هاوڕێیانم لە مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان زۆر بەگەرمی پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و لە هەموو ئەندامانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازم.
یادی 48 ساڵەی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە کاتێکی هەستیار دایە، بەرپرسیارێتی قۆناخەکە پێویستی بە پێکەوە کارکردنی لایەنە سیاسییەکانی کوردستانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاریەکان و بەدەنگەوەچوونی داخوازییەکانی خەڵک و پتەوكردنی یەکڕیزیی کوردستانی.
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان خاوەن مێژوویەکی درەوشاوەی پڕ لە سەروەری و قوربانیدانی قۆناخی شۆڕش و بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی دیکتاتۆری و خەباتی هاوبەشین، ئێستاش بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی کوردستان لە چوارچێوەی هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان جەخت لە پێویستیی پەرەپێدانی کاری هاوبەش دەکەین.
هەر لەو پێوەندەدا جارێکی دیکە جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکەینەوە.
لەگەڵ ڕێزماندا..
بەڵێن عەبدولڵا
سکرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
7ی ئابی 2024