بەڕێز: مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
بابەت: پیرۆزبایی
سڵاوێكی گەرم..
بەبۆنەی یادی78ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی كوردستان بەگەرمی پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و هەموو ئەندام و لایەنگرانی حزبە خەباتگێڕەکەتان دەکەین. هیوادارین ئەم یادە مێژووییە هاندەر بێ بۆ یەکڕیزیی و پتەوکردنی پێگەی سیاسی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی خەبات لە پێناو وەدیهێنانی ئامانجە مەزنەکانی گەلەکەمان.
بەڕێزان..
یادی 78ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاتێکی هەستیارە، بە هۆی شەڕ و لێکەوتەکانی شەڕ، ئاشتی و سەقامگیریی جیهان و ناوچەکە لە مەترسی دایە، ئەم ڕەوشە ئاڵۆزە کارتێکردنی لەسەر ئێستا و داهاتووی کوردستان هەیە، بۆیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریەکان، لە هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەخوازرێ نێوماڵی کوردستانی ڕێکبخەنەوە و بەپێی کارنامەیەکی سیاسی هاوبەش ڕووبەڕووی ئەم دۆخە ئاڵۆزە ببنەوە.
هەر لەم یادەدا، جەخت لەسەر پەیوەندیی دۆستانەی نێوان حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و پارتی دیموکراتی كوردستان دەكەینەوە.
لەگەڵ ڕێزماندا.
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
16ی ئابی 2024