ئەمڕۆ ھەینی 23ی ئابی 2024، لە ئەنجامی بۆردوومانی درۆنەوە لەسەر ڕێگای گشتی (سلێمانی – ھەڵەبجە) تیمێکی رۆژنامەوانی کرانە ئامانج، وە لە ئەنجامدا دوو رۆژنامەنووسی کچ بە ناوەکانی( ھێرۆ بەھادین و گولستان تارا) شەھیدبوون و ھاوڕێیەکیشیان بە سەختی بریندرابوو.
ئێمە لە مەکتەبی ڕاگەیاندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ئەم کردەوەیە تیرۆرستیە پڕۆتستۆدەکەین و بە کارێکی مەترسیداری دەزانین بۆسەر ئازادی کاری رۆژنامەوانی لە ھەرێمی کوردستان.
ئاشکرایە کە بە ئامانجگرتنی رۆژنامەنووسان و خەڵکی سڤیل بە پێی یاسا و ڕێسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دەچێتە چوارچێوەی تاوانی جەنگ، بۆیە بە ئامانجی رێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم تاوانە و پاراستنی گیانی رۆژنامەونووسان دەبێت ئەم تاوانە پڕۆتستۆ بکرێت و ئەنجامدەرانی شەرمەزار بکرێن.
دروود بۆ گیانی شەھیدان
ڕیسوایی بۆ تیرۆر و تیرۆرستان
مەکتەبی ڕاگەیاندنی
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
23/8/2024