ئەمڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان جەمیل ھەورامی سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان بە یاوەری شاندێکی باڵای کۆمەڵە و بە ئامادەبوونی کاوە مەحمود سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان، ھەروەھا بەڵێن عەبدوڵا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و نوێنەرانی بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و پێشمەرگە دێرینەکان. لە مەڕاسیمێکی شایستەدا ڕێز لە خەبات و تێکۆشانی پێشمەرگەی دێرین سەعد خالید حەمەدئەمین گیرا.
لە وتارێکیدا کە بەو بۆنەیە لە لایەن جەمیل ھەورامی سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان پێشکەش کرا ووتی:
ئەزموونی ھەرێمی کوردستان بەرھەمی ماندووبوونی پێشمەرگە و خوێنی شەھیدانی پێشمەرگەیە بۆیە لەسەر ھەموو لایەک پێویست دەکات رێز لەو تێکۆشەرانە بگرین کە تەواوی تەمەنی خۆیان بەخشیە بە کوردستان، شایانی باسە سەعد خالید لە ساڵی 1978لە تەمەنی 16ساڵی پەیوەندی دەكات بە هێزی پێشمەرگەی كوردستان تا ساڵی 1991لە كاروانی پێشمەرگایەتی بەردەوام دەبێت بەبێ دابڕان.