لە نێو جۆش و خرۆشی فراوانی جەماوەری لە شاری ھەولێر ھاوپەیمانی ھەرێمی کوردستان ئاھەنگی ناساندنی لیستەکەی سازکرد.
ئەمڕۆ 2/10/2024 ھاوپەیمانی ھەرێمی کوردستان لە ھۆڵی میدیای شاری ھەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆک و سکرتێری لایەنەکانی ناو ھاوپەیمانی ھەرێمی کوردستان (حزبی شیوعی کوردستان، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان) ئاھانگی ناساندنی لیستی ھاوپەیمانی ھەرێمی کوردستان سازکرا.
ئاھەنگەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گيانى پاکی شەھیدان و ماڕشی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد، ووتاری لیژنەی باڵای ھاوپەیمانی ھەرێمی کوردستان خوێندرایەوە، پاشان محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی قەوارەی ھاوپەیمانی ووتەیەکی پێشکەشکرد، دوای ئەو ووتاری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە لایەن بەڵێن عەبدولڵا سکرتێری حزب و ووتاری حزبی شیوعی کوردستان لە لایەن ھیوا عومەر و دواتر ووتاری پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لە لایەن دکتۆر یوسف خوێندرایەوە. ووتاری پشتیوانی بزووتنەوەی دیموکراتی کوردستان لە لایەن سکرتێری بزووتنەوە مام خدر ڕوسی خوێندرایەوە.
لە بەشێکی ڕێوڕەسمەکە بانگھێشتی کاندیدی ھاوپەیمانی ھەرێمی کوردستان کرا تا خۆیان بناسێنن و بە چەپڵە ڕێزانی ئامادەبووان پێشوازیان لێکرا.