ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری جەهەپە، سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە-ـی کرد، دەمیرتاش لەسەر کوشتن، توندوتیژی و دەستدرێژی بۆ سەر ژنان، یاداشتنامەیەکی پێشکەش بە ئۆزەل کرد و دواتر بۆ رای گشتی بڵاوکرایەوە.
لە یاداشتنامەکەدا، دەمیرتاش ئاماژە بە زۆربونی کوشتنی ژنان و توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان لە هەمو بەشەکانی کۆمەڵگا دەکات و دەڵێت، بە خۆشمەوە، پێویستە وەک پیاو زێهنیەتی خۆمان بگۆڕین.
هەروەها، داوا لە لایەنە سیاسیەکان، پەرلەمانتارەکان و دەزگای دادوەری و هەمو رێکخراو و دامەزراوە حکومی و ناحکومیەکان دەکات، بەپەلە چارەسەرێک بۆ ئەو گرفتە بە مۆدێلێکی نوێ، بە زمانێ نوێ و بە سیاسەتێکی نوێ بدۆزنەوە.
لە کۆتایدا دەمیرتاش چەند پێشنیارێک دەخاتەڕو و داوا دەکات، رێککەوتنی ئیستەنبوڵ کە تایبەتە بە مافەکانی ژنان جارێکی دیکە واژۆ بکاتەوە و کۆتایی بە ئازادکرنی تاوانبارانی کوشتنی ژنان بێنێت و پێویستە هەمو دامودەزگاکانی دەوڵەت لەبەرمبەر کوشتن و توژندوتیژی بەرامبەر بە ژنان خاوەن هەڵوێست بن.