پێگەی ئای ئێف ئێف ئێچ ئێس، ناوی پاڵێوراوانی بۆ باشترین یاری دروستکەرلەسەر ئاستی جیهان بۆ ساڵی 2024 بڵاوکردەوە، کە لە 10ی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو تا هەمان بەرواری ئەمساڵ بۆ کێبڕکێکە هەژمار کراوە.
لە لیستەکەدا ناوی کیڤن دی برۆین لە سەرەوە هاتووە و بەدوایدا ناوی، برونۆ، چاڵهانۆغڵۆ، موسیالا، ئۆدیگارد، بێلینگها، کروس، ئۆلمۆ، ڤێرتز، گوندۆگان، مێسی، رۆدریگێز، یونس موسا، قدوس و لی کانگ ئین هاتووە.
ئەوەی جێگای سەرنجە ناوی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و یاریزانی ئینتەر میامییە کە سەرەڕای ئەوەی لە دەرەوەی ئەوروپاش یاری دەکات بەڵام پاڵێوراوەبۆ بردنەوەی خەڵاتەکە.
ساڵی رابردوو کیڤن دی برۆینی بەلجیکی بووە براوەی ئەو نازناوە تاکە کەسییەبۆ سێیەم جار لە مێژووی کاروانی وەرزشی خۆیدا، زۆرترین جاریش مێسی بووەتە براوە بە پێنج جار، دوای ئەویش چاڤی هێرناندێزە بە چوار جار.