لە سێ شارەوانی باکووری کوردستان دانا، دوای ئەوەش ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی مێردین ڕایگەیاند، هیچ هەنگاوێک بۆ پاشەوە لە تێکۆشانی دیموکراسیی، ئاشتیی و ئازادییمان ناهاوێژین و ڕێگە بە دەستبەسەرداگرتنی ئیدارەی گەل نادەین.
پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر گەورە شارەوانی مێردین و شارەوانییەکانی ئیلح و خەلفەتی، پاشان وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورکيا قەیومی لەو شارەوانییانە دانا، دوای ئەوەش ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین، هەڵوێستی خۆی لە بارەی دانانی قەیوم ڕاگەیاند.
ئەحمەد تورک، کە قەیوم لە جێگەی دانراوە، لە لاپەڕە تایبەتەکانی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند، هیچ کاتێک دەستی لێ بەرنادەین، بە هیچ شێوەیەک هەنگاوێک بۆ پاشەوە لە تێکۆشانمان بۆ دیموکراسیی، ئاشتیی و ئازادیی ناهاوێژین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، باش بزانن ڕێگە بە دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل نادەین.
هەر دوای هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا کە لە ٣١ـی ئاداری ئەمساڵ بەڕێوەچوو، پاش ئەوەی کورد سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا، دوای دوو ڕۆژیش ڕاستەوخۆ قەیومی دانا، بەهۆی بەرخۆدانی گەلیشەوە ڕژێم ناچار بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دانانی قەیوم کرا، هەروەها لە ٥ـی حوزەیرانیش ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە هەڵیکوتایە سەر شارەوانی جۆلەمێرگ و قەیومی دانا.