– قازانجی نۆ مانگی ئەمساڵمان لە گێڵگە نەوتیەكانی هەرێم 112 میلۆن دۆلار بوە.
– بەرهەمهێنان لە رۆژێکدا بۆ بڕی 38 هەزار و 200 بەرمیل بەرزبوەتەوە.
– پلانمان هەیە دەست بە کاری بونیادنان لە کێڵگەی کۆرمۆردا بکەينەوە.
كۆمپانیانی دانە گاز قازانجی نۆ مانگی یەكەمی ئەمساڵی لە گێڵگە نەوتیەكانی هەرێمى كوردستان بڵاوكردەوە.
كۆمپانیاكه لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، قازانجی نۆ مانگی یەكەمی ئەمساڵیان 112 میلۆن دۆلار بوە و بەرهەمەكانیان بەڕیژەی 3% زیادیان کردوە، بەڵام بەراورد بە ساڵی ڕابردو قازانجی كۆمپانیاكە بەڕێژەی 11.3% كەمیكردوە و لەهەمانكاتدا بەرهەمهێنانیان زیادكردوە بەهۆی زیادبونی خواست لەسەر گاز، لەلایەن وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستانەوە.
رونیشیكردەوە نەوت و گاز و بەرهەمە هایدرۆکاربۆنییەکانی دیکەی کێڵگە گازییەکانی هەرێمی کوردستان، لە نۆ مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا بە رێژەی 3% زیادیان کردوە و بەرهەمهێنان لە رۆژێکدا بۆ بڕی 38 هەزار و 200 بەرمیل بەرزبوەتەوە، ئەوەش بەهۆی زیادبونی خواست لەسەر گاز لەلایەن وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستانەوە.
ئاماژەشیكرد بەهۆی کەمبونەوەی قەبارە و نرخی گازی پیترۆڵی شلکراو (LPG) و بەرهەمە هایدرۆکاربۆنییەکانی دیکە، قازانجی كۆمپانیاكە بەڕێژەی 11.3% کەمبوەتەوە، بۆیە قازانجی كۆمپانیاكە بۆ نۆمانگی یەكەمی ئەمساڵ 112 ملیۆن دۆلار بوە.
ئاشكراشیكرد دانە گاز و کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی پێرڵ پێترۆڵیۆم پلانیان وایە دەست بە کاری بونیادنان لە کێڵگەی گازی KM250ی کۆرمۆردا بکەنەوە.