ڕۆژی سێ شەمە 12-11-2024، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونی هەر یەک لە بەڵێن عەبدوڵا، سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و محەمەد حاجی مەحموود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ود. کاوە مەحمود، سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان و هەرسێ لایەنی پێکهێنەری هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
لەکۆبونەوەکەدا بیر و ڕا ئاڵوگۆڕکرا دەربارەی پرسە نێوخۆیی و هەرێمایەتییەکان و تەئکید لە کاری هاوبەش و گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرسێ لا کرایەوە.