بەڵێن عەبدوڵڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان ڕايگەیاند لەگەڵ سودانی زۆر بابەتمان باسکرد لەوانە پرسی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران و پرسی قەرەبوونەکردنەوەی زیان لێکەوتوانی تاوانی ئەنفال گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.
وتیشی ، لەتەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەشدا پرسی رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەو دابینکردنی مافەکانی پێشمەرگە بەگوێرەی دەستوری عێراق ، ئەمانەو چەند پرسێکی تر قسەیان لەبارەوە کرا.
ئاماژەی بەوەشکرد لەکۆبوونەوەکەماندا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق تەنها و تەنها داواکاری خەڵکی هەرێمی کوردستانمان گەیاند چونکە ئێمە بەردەوام لەبەرەی خەڵک بووینەوە لەئێستاو لەداهاتووش هەر بەم شێوەیە بەردەوام دەبین
ئەمڕۆ بەیانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەولێریکرد و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆبووە