بەپێى ئەو زانیارییانەى لەلایەن تیمەکانى سەرژمێرییەوە تۆمارکراون، ژنێکى خەڵکى قەزاى تەلەعفەرى سەربە پارێزگاى نەینەوا بە ناوى عەمشەلەدایکبوى ساڵى 1902 وە و ئێستا تەمەنى 122 ساڵە وەک بەتەمەنترین هاوڵاتى عێراقى لە پرۆسەى سەرژمێریدا تۆمارکرا.
هەروەها شوکریە ئەحمەد کە دانیشتوى قەزاى دوجەیلى سەر بە پارێزگاى سەڵاحەدین-ە وەک دوەم بەتەمەنترین هاوڵاتى عێراقى تۆمارکراوە کە لە دایکبوى ساڵى 1905 و تەمەنى 119 ساڵە و شەوى رابردو زانیارییەکانى پێشکەشى بژمێرەکان کردوە و ناوى خۆى لەپرۆسەى سەرژمێرى تۆمار کردوە.
بەپێى زانیارییەکانى کەى ئێن ئێن، ژنێکى دانیشتوى گوندى کانى کەوەى کۆن لە سنورى قەزاى سەیدسادق بەناوى تەڵیعە لە دایکبوى ساڵى 1919 یەو تەمەنى 105 ساڵە وەک یەکێک بە تەمەنترین هاوڵاتی عێراق و هەرێمى کوردستان تۆمارکراوە.