ڕۆژی یەكشەممە رێكەوتی24-11-2024 شاندی پارتی ماف و ئازادیی HAK-PAR پێکهاتبوو لە دوزگون کاپلان سەرۆکی گشتی، جیهان بایکارا جێگری سەرۆک و محەمەد شیرین تەیموور نوێنەری پارتی ماف و ئازادیی HAK-PAR لە باشووری کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد و لەلایەن بەڵێن عەبدولڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و نیشتمان کەمال، بێکەس قادر، شاخەوان عەبدولڵا ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و زۆزگ سابیر ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکان پێشوازییان لێکرا .
لە کۆبوونەوەیەکی دۆستانەی نێوان هەردوولادا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەسەندنەکانی دۆزی کورد بە گشتی و ڕەوشی باشوور و باکووری کوردستان و پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە کرا. هەردوولادا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی گفتوگۆ و تێگەیشتنی هاوبەش و پتەوكردنی یەکڕیزیی کوردستانی.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوان حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و پارتی ماف و ئازادیی HAK-PAR کرایەوە.