هاوڵاتیه‌كى لوبنانى دواى 42 ساڵ ژیانكردن لهزیندانهكانى سوریا، له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى سوریاى نزیك له‌توركیاوه ئازادكرا، ئه‌م ڕوداوه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى نێودهوڵهتىو ناوخۆیی لهسوریاو لوبنانیش به‌دواى خۆیدا هێناوه.
لەوکاتەی گروپه چەکدارەکان چونەتە ناوشاری حەماو زیندانییەکانیان لەزیندانی ناوەندیی شارەکە ئازادکردوە، وێنەگرێكى لوبنانیی سەرقاڵی وێنەی پیاوێکی 60 ساڵان بوو کە ڕوخساری ماندوو ده‌ركه‌وتوه.
وێنەی زیندانییەکانو ناوەکانیان بەخێرایی لەنێو هاوڵاتییاندا بڵاوبووەوە، بەتایبەتی لەناو خەڵکی ناوچەی عەکار لەباکوری لوبنان.
یەکێک لەزیندانییەکان ناوی عەلی حەسەن عەلیە، دوای ئەوەی ناوی لەلیستی ئەو زیندانیانەی لەزیندانی ناوەندیی حەما ئازادکرابون دەرکەوت، بوەتە مایەی سەرسوڕمانی هاوڵاتییانو ته‌نانه‌ت خێزانه‌كه‌شى.
وه‌كو بنەماڵەی عەلی بۆ میدیاكان قسه‌یانكردوه، باوەڕیان نەکردوه ناوی كوڕه‌كه‌یان لەو لیستەدا بێت، چونكه عەلی خەڵکی شارۆچکەی شاخاوی تاشای سەر بەپارێزگای عەکارە لەلوبنان‌و ساڵی 1982 لەلایەن هێزەکانی سوریاوە دەستگیرکراوەو هیچ هه‌واڵێكیان لهكوڕهكهیان نه‌بوه.
موعەمەر حەسەن، برای عەلی ڕایگەیاند، “براکەم لەتەمەنی 18 ساڵیدا لەلایەن هێزەکانی سوریاوە دەستگیرکراوە، له‌سه‌ره‌تاكانی دهستگیركردنهكهشیهوه ماوەی زیاتر لە 10 ساڵ بنەماڵەکەی پەیوەندییان بەئەفسەرانی سوریا کردوە بۆ ئەوەی بزانن کوڕەکەیان لەکام زینداندایە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان دەستنەکەوتوە”.
ده‌شڵێت:”ساڵانی چاوەڕوانی‌و گەڕان بەدوای براکەیدا پڕ بوە لەسەختیو دەردەسەری بەدەست ئەفسەرانی سوریاوە، هەرچیمان هەبوو فرۆشتمان، تەنها بۆ ئەوەی هەوڵێکی سادەمان دەربارەی براکەم دەستبکەوێت، ئێستاش چەند دڵخۆشین بەدۆزینەوەی عەلی‌و ڕزگارکردنی لەزیندان، دڵمان پڕە لەخەم، چونکە دایکم بەهۆی بێ سۆراخی عەلییەوە گیانى له‌ده‌ستدا”.
جه‌ختیكرده‌وه، “دایکم هیچ دەرفەتێکی نەهێشتەوە بۆ ئەوەی شتێک دەربارەی چارەنوسی کوڕەکەی بزانێت، دایکم چەندینجار لەدەرگای هەموو سیاسەتمەدارێکیدا بۆ ئەوەی زانیارییەک هەرچەند بچوکیش بێت، لەسەر عەلی بزانێت.