هه‌ر سێ لایه‌نی چه‌پی كوردستان ( بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ، حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ، حزبی شیوعی كوردستان)، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان له‌باره‌ی ره‌وشی نوێی سوریا و روخانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، ساز كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆ كران، یه‌كه‌میان ئه‌و بارودۆخه‌ی له سوریا و ناوچه‌كه ده‌گوزه‌رێت و دووه‌میان ، بابه‌تی دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بوو.
له‌باره‌ی ته‌وه‌ری ره‌وشی سوریا، لایه‌نه‌كانی لیژنەی كاری هاوبه‌شی چه‌پی كوردستان، له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون، كه گۆڕانكاریی له رژێمی سیاسی سوریا ، له‌ئه‌نجامی ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا رووده‌دات، رووداوێكی چاوهڕوانكرا بوو، به‌مشێوه‌یه‌ش گه‌لانی سوریا رووبه‌ڕووی سه‌رده‌مێكی نوێ ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئه‌م پێشهاته نوێیه‌ی كه له‌ئه‌نجامی شكستی نیزامی دیكتاتۆری به‌شار ئه‌سه‌د و دواتر هه‌ڵاتنی به‌بێ ئه‌وه‌ی توانای هیچ جۆره به‌ره‌نگارییه‌كی ئه‌وتۆی هه‌بێت، نیشانه‌ی داروخانی نیزامه سیاسهكهیو دابڕانی له‌گه‌له‌كه‌ی بوو.ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی هه‌موو دیكتاتۆره‌كانی جیهانه، به‌م بۆنه‌وه لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی چه‌پی كوردستان، پیرۆزبایی له‌گه‌لانی سوریا ده‌كات.
كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ، گۆڕانكارییه‌كان ، ره‌وشێكی وه‌ها بهێنێته پێشه‌وه، كه به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌لانی سوریا به‌هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه بپارێزێت، سوریای نوێ هه‌نگاو بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی، دیموكراتی و پێكه‌وه‌ژیان بنێت، بۆئه‌وه‌ش له‌قۆناخی راگوزه‌ردا، به‌به‌شداری هه‌موو پێكهاته‌كانی سوریا به‌ڕێوه‌ببرێت، به‌شێوه‌یه‌ك داهاتووێكی گه‌ش بۆ گه‌لانی سوریا مسۆگه‌ر بكات، به‌دوور له‌مه‌ترسییه‌كانی هه‌ڵسوكه‌وتی خۆسهپاندنو شه‌ڕو ئاژاوه‌و تایفه‌گه‌ری، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی مافی مرۆڤ و سه‌قامگیری سیاسی و دابینكردنی ژیان و گوزه‌رانێكی شایسته بۆ هاوڵاتیان، بونیاد بنرێت.
بونیادنانی سوریا دیموكراتیك و سه‌قامگیری ئه‌منی وسیاسی، پێویستی به ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ه‌وڵه‌تی هه‌یه، چونكه ئه‌وه‌ی روویدا، هه‌رچه‌نده ئیراده‌ی گه‌لی له‌گه‌ڵدایه، به‌ڵام به‌ده‌ر نه‌بوو له نه‌خشه‌رێژی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی ، بۆیه، هه‌ر له‌قۆناغی راگوزه‌ر و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستورو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی نوێی مهدهنیو رێكخستنی هێزه چه‌كدار و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان هه‌روا بۆ پاراستن و هاوسه‌نگی و سه‌قامگیری ره‌وشه نوێیه‌كه، پێویستی بهشایهتیو زه‌مانه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
لێكه‌وته‌ی گۆڕانكاری له‌سوریا كاریگه‌ری هه‌رێمی هه‌یه، بۆیه لایه‌نه‌كانی لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی چه‌پی كوردستان، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی خۆی بۆ سه‌رخستنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی رۆژئاوا دووپاتدهكاتەوه و سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی رێگای رزگاری گه‌ل له‌رۆژئاوا داده‌نوێنێت، له‌هه‌مانكاتدا، داوایان لێده‌كه‌ین كه خۆیان بۆ قۆناغی داهاتوو ئاماده بكه‌ن و یه‌كێك له‌بنه‌ماكانی به‌هێزكردنی ده‌سته‌كه‌وته‌كانی رۆژئاوا ، هێنانهدیو یه‌كخستنه‌وه‌ی یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستانه له‌رۆژئاوا ، بۆیه داوا له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی سیاسی رۆژئاوا دههكهین، به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌لی كوردستان له‌رۆژئاوا بكه‌نه بنه‌مای سیاسه‌تی هێنانه‌دی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و هاوگوتاری خۆیان وبۆ ئه‌وه‌ش هه‌نگاوی كرده‌یی بهاوێژن.
له‌ته‌وه‌ری دووه‌می كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی چه‌پدا، باسی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كرا، به‌تایبه‌تی بابه‌تی دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، كه بۆماوه‌ی دوو مانگه دواكه‌وتووه‌و وا مانگی سێیه‌میشی دێته‌سه‌ر .
له‌م بابه‌ته‌دا ، لایه‌نه‌كانی چه‌پ به‌رپرسیارێتی ده‌خه‌نه سه‌ر شانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو ده‌زگای شه‌رعی جێبه‌جێكردن و به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه پێویسته موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دوانه‌خات، وه‌نه‌بی ئه‌وه نه‌زانین كه به‌رپرسیارێتی گشتی و گه‌وره له‌ئه‌ستۆی حكومه‌تی ئیتحادییه كه هه‌رجاره‌ی بهبیانوێك، كێشه بۆ موچه‌خۆرانی هه‌رێم و دامه‌زراوه‌كانی دیكه دروست ده‌كات، به‌دوور له پابه‌ندبوون به بڕیاری دادگه‌ی ئیتحادی سه‌باره‌ت به موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، كه‌دواجار ناسه‌قامگیری بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌بێت، له‌كاتێكدا ، ناوچه‌كه، به‌قۆناغی هه‌ستیار تێپه‌ڕ ده‌بێت، بۆیه، لایه‌نه‌كانی چه‌پ جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پێویسته بابه‌تی موچه له‌هیچ لایه‌كه‌وه نه‌كرێته كارتی فشاری سیاسی.
لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی چه‌پی كوردستان
حزبی شیوعی كوردستان
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
8/12/2024