بەڕێز/ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی
سڵاوێکی هاوڕێیانەی گەرم…
مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان به خۆشحاڵیەوە پیرۆزبایی 39 ساڵەی دامەزراندنی( حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان)ی هاوپەیمان، له تەواوی ئەندامانی سەرکردایەتی و ئەندام و دۆست و لایەنگرانتان دەکات.
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، ڕەوتێکی شۆڕشگێری تێکۆشانی رێگای ڕزگاری کوردستان و له م پێناوەدا قوربانی و تێکوشانی نەپساوەو گەورەی ئه نجامداوه.
حزبی شیوعی کوردستان به سەر بەرزیەوە له پێناو بەرژەوەندی گەلی کوردستان له چوارچێوەی لیژنەی کاری هاوبەشی چەپ و هەروەها له تێکۆشانی دوو قوڵی نێوان هەردوو حزبدا جەخت لە كارى هاوبەشدا دەکاتەوە بۆ
گەیشتن به ئامانجەكانی گەلی کوردستان.
هاوڕێیانی بەڕێز، جارێکی دیکە جوانترین پیرۆزبایتان ئاراسته دەکەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین له هێنانەوەی ئامانجەکانتان.
لە گەڵ ڕێزماندا
مەکتەبی سیاسی
حزبی شیوعی کوردستان