ریال مه‌درید نازناوی جامی كیشوه‌ره‌كانی به‌ده‌ستهێناو له‌یاری كۆتایی جامه‌كه‌ش له‌سه‌ر یاریگای لۆسێل له‌ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له باچۆكای مه‌كسیكی برده‌وه.
كیلیان مباپێ له‌خوله‌كی 37 گۆڵی یه‌كه‌می ریال مه‌دریدی تۆمار كرد گێمی یه‌كه‌میش به‌م گۆڵه كۆتایی هات، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گێمی دووه‌م به هه‌شت خولهك رۆدریگۆ به‌شێوه‌یه‌كی جوان گۆڵی دووه‌می تۆمر كرد، به‌ر له‌كۆتایی یارییه‌كه‌ش به شه‌ش خولهك ڤینیسیۆس جۆنیۆری باشترین یاریزانی جیهان به‌لێدانی سزا گۆڵی سێیه‌می تۆمار كرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یارییه‌كه كۆتایی هات و ریال مه‌درید نازناوه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه.
ڤینسیۆس جۆنیۆری تەمەن 24 ساڵ ژمارەی ناسناوەكانی لەگەڵ ریال مەدرید گەیاندە 14 ناسناو، لە لایەكی دیكەیشەوە لوكا مۆدریچ بووە یەكەمین یاریزان لە مێژووی ریال مەدرید 28 ناسناو بباتەوە، كارڵۆ ئانچیلۆتیش ژمارەی ناسناوەكانی لەگەڵ ریال مەدرید گەیاندە 15 ناسناو.