کۆمەڵەی داکۆکیکار لە مافی رۆژنامەنووسانی عێراق ئاماری پێشێلکارییەکانی بەرامبەر رۆژنامەنووسانی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە لەمساڵدا ٤٥٧ حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان بە گشتی تۆمارکراوە و هەروەها لە هەرێمی كوردستان ١٧٩ پێشێلكاری تۆماركراوە.
کۆمەڵەی داکۆکیکار لە مافی رۆژنامەنووسانی عێراق ئاماری پێشێلکارییەکانی بەرامبەر رۆژنامەنووسانی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەمساڵدا ٤٥٧ حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان بە گشتی تۆمارکراوە.
باس لەوەشكراوە، لە هەرێمی كوردستان ١٧٩ پێشێلكاری بەرامبەر ڕۆنامەنووسان تۆماركراوە.
دەشڵێن، لە بەغدا ١٠٥ حاڵەتی پێشێلكاری و هەروەها لە كەركووك ٢٥ حاڵەت تۆماركراوە.