برای بەڕێز مامۆستا سەلاحەددین محەممەد بەهائەددین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
سڵاو و ڕێز..
بە بۆنهی سەرکەوتنی کارەکانی نۆیەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و ههڵبژاردنهوهی جەنابتان به ئهمینداری گشتیی یهكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و ههڵبژاردنی سهركردایهتیی نوێی یەکگرتوو، پیرۆزبایی له جەنابتان و لە سەرکردایەتی یەکگرتوو دەکەم و هیوای سهركهوتنتان بۆ دەخوازم.
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە قۆناخەکانی ڕابردوو ڕۆلی گرینگی هەبووە و ئێستاش لەو قۆناخە هەستیارەدا، لێی چاوەڕوان دەکرێ ڕۆلی دیاری هەبێ لە قوڵکردنەوەی گیانی تەبایی و یەکڕیزیی کوردستانی و سەقامگیریی سیاسی.
دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەم.
بەڵێن عەبدولڵا
سکرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
29-12-2024