ژان نۆئێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕايگەیاند، پێویستە کورد رۆڵی هەبێت لە بنیاتنانی سوریای نوێدا.
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا و هاوتا ئەڵمانییەکەی، ئانالینا بایربۆک، گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی سوریا، بۆ دیدار لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی سوریا، ئەویش لە یەکەم سەردانیاندا دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد.
وەزیری فەرەنسا ئاماژەی بەوەشکرد، شانبەشانی هاوپەیمانە کوردەکانمان لە رۆژئاوای كوردستان شەڕی داعش دەكەین.
ڕوونیشیکردەوە، گەڕانەوەی “تیرۆر” و داعش، فەرەنسا و هەموو وڵاتانی ئەوروپا دەخاتە مەترسییەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، كە پشتیوانی ئاگربەستی هەمیشەیی لە سوریا دەکەن.
ژان نۆئێل بارۆ، هەموو لێدوانێكی رەتکردەوە کە پێشتر لەلایەن هەندێک میدیای ناوخۆیی و عەرەبییەوە بڵاوکرابوونەوە.
s;npasyria