یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا لە بەرژەوەندی بەرشەلۆنە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ کۆتایی هات و یانە کەتەلۆنییەکە شەوێکی مێژووی لە سعودیە تۆمارکرد.
لەم بارەوە تۆڕی ئاماری ئۆپتا بڵاویکردەوە، بەرشەلۆنە لە دوایین دوو یاری کلاسیکۆ بەرامبەر ڕیال مەدرید 9 گۆڵی تۆمارکردووە، ئەمەش زیاترە لەو گۆڵانەی تیپەکە لە شەش یاریی پێشوویدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تۆماریکردووە.
تۆڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرشەلۆنە لانیکەم چوار گۆڵی لە دوو یاری لەسەریەکدا لە کلاسیکۆدا تۆمارکردووە بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا لە هەموو پاڵەوانێتییەکان.
تۆڕەکە دوپاتیشیکردووەتەوە کە، ئەمە یەکەمجارە لە یارییەکانی کلاسیکۆدا ڕووبدات، لەدوای ئەوەی ڕیاڵ مەدرید لە ساڵی 1963 یارییەکی بە ئەنجامی پێنج بە یەک و یاری دواتری بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ بەرامبەر بردەوە.