بەڵێن عەبدولڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە شاندێکی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد، کە لە سەلاحەددین بابەکر کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و د. محەمەد هاودیانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکان و فەرهاد یاسین کارگێڕی مەکتەبی پەیوەندییەکان پێکهاتبوو.
سەرەتا شاندی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان باسی نۆیەمین کۆنگرەی حزبەکەیان کرد، پاشان لە دیداری هەردوولادا گفتوکۆ کرا لەسەر گۆرانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە بەتایبەتی گۆرانکاریەکانی سوریا و پێشهاتەکانی گفتوگۆی ئاشتی لە تورکیا و چۆنیەتی دابینکردنی مافە رەواکانی گەلی کورد لە رۆژاوا و داهاتووی سوریادا، لە بەشێکی دیکەی دیدارەکە جەخت لە پەیوەندیەکانی نێوان یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرایەوە.

