وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، سەرجەم هاوکارییە دەرەکییەکانی وڵاتەکەی راگرت، جگە لە میسر و ئیسرائیل، بڕیارەکەش بە مەبەستی رێکخستنەوە و پێداچونەوەیە بە خەرجییەکان.
مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، بڕیاریداوە بە ڕاگرتنی سەرجەم هاوکارییە دەرەکییەکانی وڵاتەکەی، جگە لەو هاوکارییانەى کە پێشکەش بە ئیسرائیل و میسر دەکرێن.
ئاماژەی بەوەش کردوە، بڕیارەکە لە چوارچێوەی دوبارە ڕێکخستنەوەی خەرجییەکانی دەوڵەتە، کە دەبێت پێداچونەوەی پێدا بکرێتەوە و دوبارە بە شێوەیەکی گونجاو لەگەڵ سیاسەتی نوێی دۆناڵد ترەمپ، یەک بگرێتەوە.
ئەوەش لە بڕیارەکەدا هاتوە، کە هاوکاری خێرا و لە ناکاو بەردەوام دەبێت و سیاساتی نوێی ئیدارەی ترەمپ بڕیار دەدات لەوەی چەند و بە چ جۆرێک هاوکاری پێشکەش دەکرێت.
لە بڕیارەکەدا ناوی ئۆکرانیا نەهاتوە، پێشبینیش دەکرێت ماوەی 90 ڕۆژ بڕیارەکە بەردەوام بێت.