دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی 29-01-2025 به‌ڵێن عه‌بدوڵا سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به یاوەری هه‌ر یەکە له بێكه‌س قادر و نیشتمان كه‌مال ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئەحمەد خدر به‌رپرسی لقی سلێمانی و بەختیار مستەفا بەرپرسی مەكتەبی ڕاگەیاندن ،سەردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی کوردستانیان کرد له لایه‌ن مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهادین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوو به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
له دیدارێكدا گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه، و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م كورد له داهاتودا، پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نیوان هه‌ردولاو ده‌سته‌به‌ركردنی كه‌شێكی له‌بار بۆ گفتوگۆی ئاشتیانه له‌نێوان لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی كوردستان ته‌وه‌رێكی تری گفتوگۆكه‌یان بوو. پاشان به‌ڵێن عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی به‌گرنگی یه‌كگوتاری و یه‌ك هه‌ڵوێستی هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان كرده‌وه به‌رامبه‌ر هه‌مو پێشهاتو گۆڕانكاریه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا كه له ئێستا ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌به‌رده‌م شه‌پۆلێكی خێرای گۆڕانكاری دایه و پێویسته له‌م قۆناغه‌دا كورد هاوهه‌ڵوێست و یه‌ك گوتار بیت.

