بەناونیشانی (گۆڕانكاریيە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییەكان و كاریگەری لەسەر كوردستان)، سێیەمین دیداری كۆڕبەندی چەپی كوردستان ئەنجامدرا. كۆڕبەندی چەپی كوردستان پرۆژەی كارێكی تێكۆشەرانەی هاوبەشە، لەم حزب و لایەنە چەپانە پێكهاتووە. لە باكوور: حزبی كۆمۆنیستی كوردستان و، حزبی سۆشیالیستی كوردستان. لە ڕۆژهەڵات: كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان. لە ڕۆژئاوا: پارتی كۆمۆنستی كوردستان و، لە باشووریش حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان و بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان.یەكەمین دیداری كۆڕبەند ساڵی 2019 لە باشووردا بەسترا و، دووەمینیش بەهۆی پەتای كڕۆناوە بە ئۆنلاین ساڵی 2020 بەسترا بەڕێوەچوو.
هیوا سەید سەلیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە ئێستانیوزی ڕاگەیاند،”دیدارەکە پێکهاتووە لە ژمارەیەک هێزی سیاسی چەپ کە هەڵگری بیروباوەڕی چەپن لەسەر ئاستی هەر چوار پارچەی کوردستان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئامانج لەم دیدارە لێک نزیکبوونەوەی ئەو هێز و لایەنە سیاسییانەیە لە بواری کوردستانی، بیر و فکری چەپن و دیدگایان بۆ گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە”.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان وتی، “ئەم ماوەیە هەندێک گۆڕانکاری لەسەر ئاستی جیهانی و هەرێمایەتی روویدا و چەپ دەیەوێت قسەی خۆی لەبارەی ئەو گۆڕانکارییانە بکات، بۆیە ئەم دیدارەمان بە پێویست زانی .
















