ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی، 2025/2/27، کاتژمێر 6:30ی ئێوارە لە هۆتێل رۆتانای شاری هەولێر بەڵێن عەبدوڵا سکرتێری حزبی زەحمەتكێشانی کوردستان بە یاوەری هاوڕێ نیشتمان كەمال ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەشداریان لە رێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی ژاپۆن کرد کە لەلایەن قونسڵخانەی ژاپۆن لە هەولێر رێکخرابوو.
لای خۆیەوە، سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان پیرۆزبایی رۆژی نیشتمانی ژاپۆنی لێکردن.
لەبەرامبەردا، قونسڵخانەی ژاپۆن، سوپاسی ئامادەبوونی بەشداری شاندی حزبی زەحمەتكێشانیان کرد.
