بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی 2725، بەگەرمی پیرۆزبایی لە کوردستانیان دەکەین، نەورۆز لە گەلەکەمان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و هەموو خەباتکارانی رێگای ڕزگاریی کوردستان پیرۆز دەكەین، ئەم بۆنە نەتەوەییە، هاوکاتە لەگەڵ شەپۆلێک گۆڕانکاریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەستپێکی قۆناخێکی نوێ، هیوادارین ئەم ڕەوشە هاندەر بێ بۆ ڕەنگڕێژکردنی سیاسەتێکی هاوبەشی کوردستانی و پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی و بەدیهێنانی ئامانجە بەرزەکانی گەلەکەمان.
ئەمساڵ گەلەكەمان لە ڕەوشێکی نوێدا نەورۆز پیرۆز دەکات و پەیامی ئاشتیخوازانەی خۆی بۆ برایەتی و ژیانێکی ئازاد، هاوشانی گەلانی ناوچەکە بە هەموو دنیا دەگەیەنێت. نەورۆز هێمای بەرەنگاربوونەوەی ستەمکاریی و ژێردەستەیی و داگیرکارییە. کاتی هاوپشتی نەتەوەیی و ئازادیی و ڕزگارییە.
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
21ی ئاداری 2025