بەڕێز: مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان
بابەت: پیرۆزبایی
سڵاوێکی گەرم..
بە بۆنەی یادی 91 ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان بەگەرمی پیرۆزبایی لە ئێوە و لە هەموو ئەندامانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین ،ئومێدەوارین ئەم یادە مێژووییە هاندەر بێ بۆ بەرەوپێشبردنی خەبات و تێکۆشانی شیوعییەکان لە پێناو بەدیهێنانی ئاییندەیەکی باشتر و چەسپاندنی بنەماکانی ئازادی و یەکسانی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی. حزبی شیوعی لە مێژووی تێکۆشانی دا، خاوەنی هەڵوێستی شۆڕشگێڕانەی نیشتمانی و پڕ لە سەروەری و قوربانیدانە، لە بزاڤی سیاسی و دیموکراتی عێراق و بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان ڕۆلی دیار و گاریگەر بووە.
بەڕێزان:
ئەم بۆنە لەکاتێکە، گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکانی جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کارتێکردنی لەسەر ڕەوشی کوردستان و دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان هەیە، بۆیە بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلەکەمان و نەهێشتنی جیاکاری و پێکەوەژیانی برایانەی یەکسان لە نێوان گەلانی ناوچەکە، پێویستە کار لەسەر داڕشتنی بەرنامەیەکی سیاسی و پڕۆژەیەکی کاری هاوبەش لە نێوان حزبە سیاسییەکانی کوردستان بکرێ.
هەر لەو بۆنەیەدا جەخت لەسەر پێویستیی پێشخستنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و حزبی شیوعی کوردستان دەکەینەوە.
لەگەڵ ڕێزماندا.
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان.
30ی ئاداری 2025