برای بەڕێز کاک دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح
پرسەنامە
هەواڵی کۆچی دوایی کاک “بەڵێن ساڵح” میدیاکاری دیاری بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا و برای جەنابتان لە ناخەوە خەمباری کردم، لەو پێوەندە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی لە جەنابتان و لە کەسوکار و لە خانەوادەی بەڕێزتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. هیوادارم ئەمە دوا خەم و ناخۆشیتان بێت ،ڕوحی کاک بەڵێن بە بەهەشت شاد بێ.
سەبر و ئارامی بۆ هەموو لایەكتان.
بەڵێن عەبدولڵا
سکرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
31ی ئاداری 2025