
دواجار ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ بڕیاری لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دا، هەڵەبجە لە عێراق و هەرێمی کوردستان بووە پارێزگا، بەو بۆنەیەوە وێڕای پیرۆزبایی لە خەڵكی هەڵەبجە، هیوادارین ئەمە دەرفەتێک بێ بۆ بەدەنگەوەچوونی تەواوی داخوازییەکانی خەڵکی

14ی نیسان یادێکی خەمناکە، ڕۆژی کۆمەڵکوژیی و پرۆسەی تاوانی ئەنفالەکانە، 37 ساڵ پێش ئێستا ڕژێمی بەعس سیاسەتی جینۆسایدکردنی گەلەکەمانی کردە ئامانج و بەبەرچاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دەوڵەتانی موسلمانەوە بە دڕندانەترین شێوە پرۆسەی تاوانی ئەنفالەکانی بە