دواجار ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ بڕیاری لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دا، هەڵەبجە لە عێراق و هەرێمی کوردستان بووە پارێزگا، بەو بۆنەیەوە وێڕای پیرۆزبایی لە خەڵكی هەڵەبجە، هیوادارین ئەمە دەرفەتێک بێ بۆ بەدەنگەوەچوونی تەواوی داخوازییەکانی خەڵکی ستەمدیدەی پارێزگاکە لە ئاوەدانکردنەوە و سڕینەوەی ئاسەواری کیمیاباران و قەرەبووکردنەوەی بەرکەوتووانی کارەساتی هەڵەبجە و ساڕێژبوونی کەمێک لە برین و ناسۆرەکانیان.
سڵاو لە ڕوحی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان.
بەڵێن عەبدولڵا
سکرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
14ی نیسانی 2025