جەژنی چارشەمبا سۆر پیرۆز بێ
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدیەوە “چارشەمبا سۆر” بەگەرمی پیرۆزبایی لە هەموو خوشک و برایانی ئێزدی دەکەین و هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و ئاسودەیی و بەسەربردنی کاتێکی خۆش و دەرفەتێکیش بێ بۆ پەرەپێدانی گیانی لێبوردەیی و یەکتر قبوڵکردن و پتەوكردنی بنەمای پێکەوەژیانی برایانەی نێوان هەموو پێکهاتەکانی كوردستان.
دووبارە جەژنی چارشەمبا سۆر پیرۆز بێت.
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
16ی نیسانی 2025