ئەمڕۆ دووشەممە 21/4/2025،بەڵێن عەبدولڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پێشوازیی كرد لە شاندێكی دەم پارتی، كە پێكهاتبوون لە بەرێزان، مەراڵ دانش بێشتاش پەرلەمانتاری دەم پارتی لە پەرلەمانی توركیا و نوێنەری كۆنگرەی دیموكراتیكی گەلان و ژمارەیەك پەرلەمانتاری ئێستا و پێشووی پارتەكە .
لە دیدارەكەدا باس لە پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و باكوری كوردستان كرا، سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دووپاتكردەوە كە پێشوازی لە هەنگاوەکانی پڕۆسەی ئاشتی دەكات .
هەردوو لا هاوڕا بوون كە پڕۆسەی ئاشتی لە بەرژەوەندیی هەمووان دایە
لە دیدارەكەدا باس لە دوایین پێشهاتەكان كرا و هەڵوێستی نیشتمانیانەی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكاندا جەختی لێكرایەوە و بەرز نرخێندرا.


