بەڕێزان: هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان “DEM Partî”
پرسەنامە
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ماڵئاوایی خەباتکاری ڕێی ئازادی و دیموکراسی و یەکسانی “سری سورەیا ئۆندەر” پەرلەمانتاری دەم پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامی شاندی “ئیمراڵی” مان بیست، لەو پێوەندە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و لە هەموو ئەندامانی دەم پارتی و لە ماڵباتە بەڕێزەکەیان دەکەین، کۆچی دوایی “سری سورەیا ئۆندەر” لە دڵەوە خەمباری کردین. هیوادارین ئەمە دوا خەم و ناخۆشی بێت، ڕۆحی بە بەهەشت شاد بێ.
سەبر و ئارامی بۆ هەموو لایەك.
بەڵێن عەبدولڵا
سکرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
3ی ئایاری 2025