ماڵئاوا هاوڕێ بەهمەن ی نیشتمانپەروەربەداخەوە هەواڵی كۆچی دوای هاوڕێ بەهمەن سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان مان. پێگەیشت،هەواڵی ئەم كۆچە خەمباری كردین كە نیشتمانپەروەرێكی كوردستانی و چەپێكی راستەقینەمان. لەدەستدا. مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان ئەوپەڕی هاوخەمی خۆی بۆ حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و هاوڕێیانی و تەواوی خانەوادەی هاوڕێ بەهمەن دەدەبڕێت و خۆی با خاوەنی پرسەكەی دەزانێت، هیوادارین ڕۆحی هاوڕێی كۆچكردومان بە ئارامی بنوێت و دڵنیا بێت هاوڕێیانی كاروانی تێكۆشانی نیشتمانی و چینایەتی درێژە پێدەدەن.جارێكی دیكە سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان. دەدەبڕین ماڵئاوا هاوڕێ بەهمەنی نیشتمانپەروەر بەداخەوە.
مەكتەبی سیاسی
حزبی شیوعی كوردستان




