بەڕێز: کاک بەڵێن عەبدوڵڵا، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی و سەرکردایەتی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێی تێکۆشەر، هەڤاڵ بەهمەن حسێن، بەرپرسی ئەنجومەنی گشتیی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، غەمباری کردین، بەو هۆیەوە سەرەخۆشی و هاوغەمی کاک بابەشیخ حوسەینی، سکرتێری گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بە ئێوەی بەڕێز ڕادەگەینین و خۆمان بە شەریکی غەمتان دەزانین.
هیوادارین ڕۆحی هەڤاڵ بەهمەن بە بەهەشتی بەرین شاد بێت و سەنگەر و ڕێگەی خەباتی ئاوەدان بێ.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
پەیوەندیە گشتیەکان




