بەڵێن عەبدولڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی گشتی، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل و شادمان مەلا حەسەن و شاندی یاوەری کرد.
سەرەتا لاهور شێخ جەنگی بۆ ماڵئاوایی هاوڕێ بەهمەن حوسێن بەرپرسی ئەنجومەنی گشتیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سەرەخۆشی لە سکرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان کرد.
پاشان گفتوگۆیەکی دۆستانە لەبارەی دوا ڕووداو و پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و کوردستان و بە دیالۆگ چارەسەرکردنی دۆزی کورد لە تورکیا و لە سوریا کرا.






