ڕاگەیەندراوێک لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

دوێنێ وه‌زیری دارایی عێراق بە نووسراوێک حکومەتی هەرێمی ئاگادار کردۆتەوە کە تەرخانکراوی دارایی هەرێم لەیاسای بودجەی سێ ساڵیی بۆ ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 ته‌واو بووه‌، موچە بۆ موچەخۆرانی هەرێم نانێرێت.
ئه‌و بڕیاره‌ سەرەڕای ئەوەی بڕیارێکی سیاسییە، دژ بە بڕیاری دادگای فیدراڵیە. بێبەشکردنی موچەخۆران لە موچە پێچەوانەی دەستووری عێراقە.
بۆیە پێویستە بە یەکدەنگی و یەکگرتوویی لە ئاستی هەرێم بە حکومەت و پەرلەمان و حزبە سیاسییەکان و نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی فیدراڵ و کوتلە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکەوە بە سیاسەتی هاوبەش ڕووبەڕووی سیاسەتی یاریکردن بە قووتی موچەخۆران ببنەوە و بەکارهێنانی وەکوو کارتێکی سیاسی کۆتایی پێ بهێنرێت.

مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان

29ی ئایاری 2025

پەیوەندیدار