سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ هەینی راگەیەنراوێكی لەبارەی هێرشەكانی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران بڵاو كردەوە.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوەكەدا رایدەگەیەنێت “سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئيسرائيل بۆ سه‌ر كۆمارى ئيسلاميى ئێران و به‌كارهێنانى هێزى سه‌ربازى له يهكلاكردنهوهى ناكۆكييهكاندا ده‌كه‌ين”.
راشیگەیاند “ئه‌م پێشهاتانه ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن و ده‌بنه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسايش و سهقامگيريى ناوچهيى و نێوده‌وڵه‌تى”.
سەرۆكایەتی هەرێم ئاماژە بەوەش دەكات “ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ڕێكارى سه‌ربازى، ڕه‌وشه‌كه خراپتر ده‌كات”.
هەروەها رایدەگەیەنێت “له‌م كاته ههستيارهدا، ئه‌ركى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييه كه كاردانه‌وه‌ى خێرا و به‌په‌له‌ى هه‌بێت و كار بۆ ئه‌وه بكات ئاڵۆزى و پشێوييه‌كان له‌وه زياتر په‌ره نه‌ستێنن و تا زووتره ڕێ له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى دۆخه‌كه بگيرێت”.




