بەیاننامەی هاوبەشی حزب و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانی هەرێمی كوردستان

لە رێكەوتی 16ی 7ی 2025 ئێمە وەك ئەو لایانانەی لە خوارەوە ناومان هاتووە بۆ داكۆكیكردن لە ماف و گوزەرانی هاوڵاتیان كۆبونەوەیەكی هاوبەشمان لە شاری هەولێر ئەنجامدا. پێمان وایە هەمووئاماژە و قەیرانەهەنوكەییەكان ئەوە نیشان دەدەن چیتر هەرێمی كوردستان ناتوانێت بەم مۆدێلە لە حوكمڕانی بەردەوام بێت ئەم مۆدێلەی حكومڕانی وایكردووە لە ئاستی ناوەخۆیی و لە پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتی خۆسەپێنی بەغداش هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی قەیرانی گشتگیربكاتەوە.

 نەك بوارێك بۆ گەشەپێدان و حوكمڕانی باش و دادپەروەری نەماوەتەوە تەنانەت ئاستی متمانەی هاووڵاتییانیش بە پرۆسەی سیاسی و كۆی ئەزموونی هەرێمی كوردستان لە خاڵی سفر نزیك بووەتەوە

. لە كاتێكدا نزیكەی سێ‌ مانگە مووچە دابەش نەكراوە، مووچەخۆران لەوپەڕی بێ پارەیی و گوزەرانێكی خراپدان. بازاڕ بەتەواویی چۆڵی پێوە دیارە، ئەم كێشە و قەیرانە تا ئاستی وەستانی ژیان كاریگەری لەسەر كۆمەڵگە هەبووە. دوای تێپەربوونی هەشت مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تا هەنوكە ئامادەنین دەرئەنجامەكانی قبوڵبكەن پەرلەمان پەكخراوە و هەر لاینە و خەریكی بەهێزكردنی خەندەقی زۆنی خۆیەتی. لە بەرامبەر ئەوەدا زۆنی هاووڵاتییان و چینی پەراوێزخراوی كۆمەڵگە تا دێت هەست بە نامۆیی و پەراوێزخستنی زیاتر دەكات، بەخودی قەوارەی هەرێمی كوردستانیشەوە

. بەكارهێنانی دەسەڵاتی بەغدا وەك بیانوویەكی ئامادە بۆ پەردەپۆشكردنی قەیرانە ناوەخۆیییەكان و بردنی سامانی سەر زەوی و ژێر زەوی لە خزمەتی حزبە حكومرانەكان بۆتە یەكێك لە بیانووەكانیان. بوونی مەیلی ناوەندێتی و خۆسەپێنی لە ژێركاریگەری شۆڤینیەتی دەسەڵاتی سیاسی بەغدا، دژی بە ئەزموونی هەرێمی كوردستان بەشێكی پرسەكەیە. بەڵام، بەشەكەی تری پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە چۆنیەتی بەرێوەبردنی هەرێمی كوردستانەوە هەیە. ئەم خاڵانەی خوارە داواكاری بەپەلەی ئێمە :

1-   چارەسەركردنی دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆران .

2-   ئاشكراكردنی و داهاتی نەوت و نانەوتی و رێگری لە تالانی بكرێت .

3-   پێداچونەوە بە باج و سەرانەو راگرتنی فرۆشتنی كەرتی گشتی بە كەرتی تایبەتی .

4-   پاڵپشتی لە خۆپیشاندان و چالاكی جەماوەری دەكەین سەركۆنەی توندی توندوتیژییەكان دژ بە خۆپیشاندەران دەكەین

5-    لە كۆتایدا هاورابووین بۆ رێكخستنی فشاری جەماوەری و سیاسی و درێژە پێدان بە كاری بەیەكەوەیی لە پێناو مووچە و ژیانی هاوڵاتیان و چارەسەركردنی قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان و پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان، كە خراپی ئەدای حوكمرانی حزبە دەسەلاتدارەكان یەكێكە لە هۆكارە كانی لاوازبوون و مەترسییەكان

 . حزب و لاینە سیاسیەكان

·      جولانەوەی نەوەی نوێ‌

·      یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

·      رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی

·      بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشوری كوردستان

·      حزبی زحمەتكێشانی كوردستان

·      بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان

·      حزبی شیوعی كوردستان .

پەیوەندیدار