لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەی خۆسەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا، ڕایدەگەیەنێت: هەوڵی لێكتێگەیشتن لەگەڵ توركیا دەدەین و نابێت هەموو دەسەڵاتەكان لە دیمەشق بێت.
ئیلهام ئەحمەد لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەی خۆسەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند: سوریا لە هەستیارترین قۆناغدایە و پێویستە بۆ دەربازبوون لە قەیرانەكان مافی سەرجەم پێكهاتەكان رەچاو بكرێت، خۆسەریش پشتیوانی لە حكومەتێكی نا ناوەندیی دەكات كە هەموو دەسەڵاتەكان تەنها لە دیمەشق نەبێت.
ڕاشیگەیاند: گفتوگۆكان بۆ بەشداری هەسەدە لە سوپای سوریا بەردەوامە، بەڵام ئامانج و پێكهاتەی ئەو سوپایە ناڕونە و پێویستە ناسنامە و ئەركەكانی رون بێت و دەبێت هەمو چین و توێژ و كەمینەكانی سوریا هەست بە ئاسایش و سەقامگیریی لە سایەی سوپادا بكەن، چونكە روداوەكانی سوەیدا و چەند ناوچەیەكی تر ئاماژەن بە ناوڕونیی ئامانجی سوپا و هێزە ئەمنییەكانی سوریا.




