لە کۆبوونەوەی نێوان سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی گۆڕان و پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و کوردستان کرا.
بەڵێن عەبدولڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان هاوڕێ لەگەڵ شاندی مەکتەبی سیاسی سەردانی بنکەی سەرەکی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانی کرد، لە لایەن بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتیی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی سازمان پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارێکی دۆستانەدا گفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی سیاسی کوردستان و دوا گۆڕان و پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە کرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە گرنگی و پێویستیی یەکڕیزیی کوردستانی و پتەوكردنی پەیوەندی دۆســتانەی نێوان هەردوولا کرایەوە






