بەڕێز مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
بابەت: پیرۆزبایی
سڵاوێكی گەرم..
بە بۆنەی یادی 79 ساڵەی دامەزرانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە گەرمی پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و لە ئەندامانی پارتی دەکەین و ئومێدەوارین ئەم بۆنە مێژووییە، وێستگەیەكی نوێ بێ بۆ پەرەپێدانی خەبات و بەدەستهێنانی ئامانجەکانی گەلی کوردستان.
یادی 79 ساڵەی دامەزرانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کاتێکە کە جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە چەند ڕوداو و پێشهاتی سیاسی نوێ تێدەپەڕێت، ئەم ڕەوشە ڕاستەخۆ و ناڕاستەوخۆ کارتێکردنی لەسەر ڕەوشی سیاسی عێراق و کوردستان هەیە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئالنگاریەکانی ئەم دۆخە، بۆ چارەسەرکردنی کێشە نێوخۆییەکانی هەرێم، بۆ بەدەنگەوەچوونی داخوازییەکانی خەڵک و چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەی مووچە و ڕەخساندنی کەشێکی سیاسی گونجاو، سەرەڕای بەهەدەردانی کاتێکی زۆر، دەستبەکاربوونی پەرلەمانی کوردستان و پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەبوونی کارنامەیەکی هاوبەش و یەکهەڵوێستی لە نێوان حزبە سیاسییەکانی کوردستان، وەڵامدەرەوەی بەشێکی گرینگی پێویستییەکانی قۆناخەکەیە.
لەو پێوەندەدا، جەخت لە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەینەوە.
لەگەڵ ڕێزماندا.
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
16ی ئابی 2025




