ڕۆژی سێشەممە 19_8_2025، هاوڕێ بەڵێن عەبدوڵا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە ئامادەبوونی هاوڕێیان بێکەس قادر و نیشتمان کەمال ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و دڵشاد ڕەمەزان ئەندامی مەکتەبی پەیوەندیەکان پێشوازیانکرد لە شاندێکی هەماهەنگی هەرێمی کوردستانی بزووتنەوەی چاکسازیی کورد – سوریا، کە پێکهاتبوون لە وائیل عومەر ئەندامی هەماهەنگی گشتی و نوێنەری بزووتنەوەکە لە نوێنەرایەتی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە هەرێمی کوردستان، د. عومەر سەید عومەر ئەندامی هەماهەنگی بزوتنەوەکە لە هەرێم عەبدول وەهاب ئەحمەد ،ئەندامی هەماهەنگی گشتی بزووتنەوە لە هەرێمی کوردستان
لە دانشتنێکی دۆستانە داهەردوولا بیروڕایان لەبارەی پێشهاتە سیاسییە ناوچەیی نێودەوڵەتیەکان و هەروەها بارودۆخی کورد لە ناوچەکە و گرنگی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ پاراستنی یەکڕیزی گەلەکەمان ئاڵوگۆڕ کرد.






