پێشنیوەڕۆی ڕۆژی ١٩ ئاب بەڵێن عەبدولڵا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پێشوازی کرد لە شاندێکی باڵای سازمانی خەبات.
شاندەکە پێکهاتبوو لە کاک بابەشێخ حوسەینی، سکرتێری گشتی سازمانی خەبات
جەلال خۆشکەلام، کارگێڕی کومیتەی ناوەندی و ئەفسانە ڕەحیمی، شۆڕشی حاجی و ماردین زاهدی، ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
دۆخی سیاسی کوردستان و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا.
لە لایەن حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان هەریەک لە نیشتمان کەمال و بێکەس قادر و هیوا سەید سەلیم ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و دڵشاد رەمەزان ئەندامی مەکتەبی پەیوەندیەکان ئامادەی دیدارەکەی زەحمەتکێشان و سازمانی خەبات بوون.






