باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا ئاماژەی بەوەکردوە، “ئەو دەنگۆیانەی باس لەوەدەکەن کە لەسبەینێوە هێزەکانی ئەمریکا بەتەواوەتی بەغدا جێدەهێڵن ورد نین “.
ئەوەشیخستەڕوو، “هێزەکانیان بەردەوامن لەکارەکانیان بەپێی ئەو بەیاننامە هاوبەشەی نێوان عێراق و ئەمریکا، کە لە 27ی ئەیلولی 2024 بڵاوکراوەتەوە و تێیدا خشتەی کاتی کۆتاییهێنانی ئەرکی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەعێراق ڕاگەیەنرا .
باڵیۆزخانەی ئەمریکا باسی لەوەشکرد “ئەو پێشهاتە کارێکی ئاساییە لەڕۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانی سەربازی لەعێراق، سەبارەت بە وردەکاری پلان و ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانمان، ئەو بابەتانە لە تایبەتمەندی وەزارەتی بەرگری ئەمریکان .




