مەکتەبی ڕاگەیاندنی حزبی زەحمەتکێشان کوردستان لەم بارەوە دەڵێت، ئێوارەی 2ی ئەیلول رۆژنامەنووس و میدیاکار “ھێمن مامەند” لە نێو جەرگەی شاری سلێمانی تەقەی لێدەکرێت و بریندار دەکرێت.
ئێمە لە مەکتەبی ڕاگەیاندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ئەو دەسترێژیەی کە کراوەتە سەر “ھێمن مامەند” ئیدانە دەکەین، ڕایدەگەیەنین کە دیاردەی تەقەکردن و ترس و و تۆقاندن بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان کاریگەری نەرێنیان لەسەر ناوبانگی ھەرێمی کوردستان دەبێت.
ئاماژە بەوەشدەکات، کە ئازادی کاری رۆژنامەوانی و سەلامەتی ڕۆژنامەنووسان ئەرکی ھەرە لە پێشی دەزگا فەرمیەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە، بۆیە داواکارین ھەرچی زووه ئەو دەستە ڕەشانە ئاشکرا بکرێن کە لە پشت هەوڵی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس “ھێمن مامەند” بووە.
ھیوای چاکبوونەوە بۆ رۆژنامەنووس “ھێمن مامەند” دەخوازین.
مەکتەبی ڕاگەیاندنی
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
3/9/2025




