هاوڕێیانی تێكۆشه‌ر ئه‌ندامانى دوانزه‌یه‌مین كۆنگره‌ی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
سڵاوێكی تێكۆشه‌رانه!
به بۆنه‌ی به‌ستنی دوانزه‌یه‌مین كۆنگره‌ی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆنگره ده‌كه‌م‌و، له‌و باوه‌ڕه‌دام، كه ئه‌م كۆنگره‌یه وێستگه‌یه‌كی دیكه‌ی تێكۆشانی بێوچانی هاوڕێیانی زه‌حمه‌تكێش ده‌بێت، له كاروانی تێكۆشانی نیشتمانی كوردستانی‌و خه‌باتی چینایه‌تی، له پێناو داكۆكیكردن له به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاران‌و ڕه‌نجده‌رانی بیروبازو جوتیاران‌و پهراوێزخراوانو سه‌رجه‌م زه‌حمه‌تكێشانی گه‌له‌كه‌مان.
حزبی زه‌حمه‌تكیشانی كوردستان له پێشه‌نگی كاروانی ئه‌و حزبانهبوو، كه دروشمی مافی بڕیاردانی چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان به‌رزكرده‌وه‌و، به شێوه‌یه‌كی عه‌مه‌لی ئه‌م دروشمه له سه‌رجه‌م هه‌ڵوێسته‌كانی ڕهنگیدایهوهو، له كاروانی خه‌باتی نیشتمانی چ له باشور‌و چ له ته‌واوی كوردستان كه‌مته‌رخه‌می نه‌كردوه.
له ڕوانگه‌ی گرێدانی خه‌باتی نیشتمانی‌و تێكۆشانی چینایه‌تی، شێلگیرانه پێشتر‌و ئێستا كاری بۆ به‌هێزكردنی ڕۆڵی چه‌پ له بزافی رزگاریخوازی نیشتمانی كوردستانی كردووه.
ئهندامانو كادیرانی حزبی زه‌حمه‌تكێشان هه‌رده‌م په‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی‌و چینایه‌تی له‌سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی بووه‌و، به به‌رپرسیارییه‌كی مێژووییه‌وه له‌م بواره‌دا كاریان كردووه‌و، نموونه‌ی بێگهردیو ده‌ستپاكی بوونه.
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له ژیانی ناوخۆیی خۆیدا دیسانه‌وه نموونه‌یه‌كی په‌یڕه‌وكردنی سه‌ركردایه‌تی به كۆمه‌ڵ‌و فروانكردنی دیموكراسی ناوخۆیی حزبی‌و پێڕەوكردنی ڕه‌خنه‌و ڕه‌خنه له خۆگرتن بووه.
له هه‌لومه‌رجێكدا كه دیارده نه‌رێنییه‌كانی ژیانی سیاسی‌و حزبایه‌تی تهشهنهدهكاتو، گوتاری وروژاندن‌و پۆپۆلیستی‌و كڕینی هه‌ڵوێستی سیاسی‌و دابه‌شبوون به‌سه‌ر جه‌مسه‌ره ده‌ره‌كییه‌كاندا، خه‌ریكه ده‌بێته شوناسی كاری سیاسی‌و هه‌ندێ جار به ئازایه‌تی سیاسی له قه‌ڵم ده‌درێت، حزبی زه‌حمه‌تكێشان به پشتبه‌ستن به پارێزبه‌ندی هزری سۆشیالستیو كوردایه‌تی ڕه‌سه‌ن، توانیوێتی ڕووبه‌ڕووی هۆشمه‌ندی چه‌واشه ببێته‌وه‌و، گوتاری عهقلانیو لۆجیكی خۆی بپارێزێت‌و بیكاته بنه‌مایه‌ك بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی.
تێكڕای ئه‌م خاڵه گرنگانه سه‌نگی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی له نێو بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی نیشتمانی گه‌لی كوردستان، قورس‌و گه‌وره‌تر كردووه‌و، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردوه تێكڕای لایه‌نی ڕه‌سه‌نی سیاسی كوردستانی به چاوی ڕێزه‌وه بڕوانێته هه‌ڵوێسته‌كانی حزبی زه‌حمه‌تكێشان‌و ڕه‌فتارو كار‌و كرده‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م حزبه.
له‌م هه‌لومه‌رجه دژواره نوێیه‌دا، كه دووچاری گه‌له‌كه‌مان ده‌بێته‌وه، گومان له‌وه‌دا نییه پێداچوونه‌وه به سه‌رجه‌م بواره‌كانی كاری سیاسی به نیسبه‌ت حزبی زه‌حمه‌تكێشانه‌وه گرنگ‌و مه‌سه‌له‌یه‌كی ژیانییه‌و، ئه‌م كاره‌ش هه‌رده‌م پێویستی به بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی هزری حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانه، كه له پێناسه‌و ئامانجه‌كان‌و شێوازی كاری ناوخۆیی‌و میكانیزمه‌كانی تێكۆشانی ده‌ستیشانی كردووه، كه ئه‌مه‌ش به كاركردن بۆ به‌هیزكردنی ڕۆڵی چه‌پی كوردستانی وه‌ك لایهنو كه‌سایه‌تی‌و، جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر مافی بڕیاردانی چاره‌نووس‌و، داكۆكی له ئازادییهكانو مافی مرۆڤ‌و مافی ژنان‌و، پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان‌و بوونی ده‌ستوری دیموكراسی‌و دژایه‌تیكردنی گهندهلیو بنیاتنانی بنه‌ماكانی حوكمرانی باش، دێنه دی.
له كۆتاییدا ده‌مه‌وێ بڵێم: ئه‌ندامانی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان مافی خۆیانه سه‌ربڵندانه شانازی به هه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌یان بكهنو، حزبی زه‌حمه‌تكێشانیش شانازی به تێكۆشان‌و ڕهوشتو ڕه‌فتاری به‌رپرسانه‌ی ئه‌ندامانی بكات.
سه‌ركه‌وتوو بێت دوانزه‌یه‌مین كۆنگره‌ی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان.
هاوڕِێتان
كاوه مه‌حموود
5ی ئەیلوولی 2025




