بەڕێزان: سکرتێر وئەندامانی مەکتەبی سیاسی
بەشداربوانی کۆنگرەی ١٢ی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
بەبۆنەی بەستنی دوازدەهەمین کۆنگرەی پارتە بەڕێزەکەتان لەلایەن خۆمان و هەموو ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاراستە دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
دوازدەهەمین کۆنگرەی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لەبەردەم ئالۆگۆردایە و ئەزمونی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان لەبەردەم مەترسی و دەرفەتتدایە و لە هەمووکات زیاتر پێویستی بە تەبایی و یەکڕیزی لایەنە کوردییەکان هەیە.
بۆیە هیوادارین دەرئەنجامی کۆنگرەکەتان بە ئاراستەی یەکریزی و تەبایی زیاتری نێوان پارتەکان و لایەنەکانی تری کورد بێت.
جارێکی دیکە پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی دوازدەهەمین حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
دەستەی کارگێڕی
١٦ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی
٧ی سپتامبر ٢٠٢٥ی زایینی




