برای بەڕێزم کاک بەڵێن عەبدوڵا- سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
بەڕێزان خانەوادەو کەسوکاری هاوڕێ سەعد خالید- جێگری سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەرو سیاسەتمەدار، پێشمەرگەی دێرین و جێگری سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان هاوڕێ (سەعد خالید)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.
هاوڕێ سەعد خالید لەکاروانی ژیانیدا وەک تێکۆشەرو سیاسەتمەدارێک رۆڵی دیارو بەرچاوی هەبوو لە خزمەتکردنی دۆزی رەوای گەلەکەمان و داکۆکیکردن لە مافە نەتەوەییەکانمان، بەداخەوە بۆ ئەم کۆچەو لەدەستدانی، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی ئێوەو هەڤاڵانمان لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
کۆسرەت رەسول عەلی




